ئه‌مڕۆ قائیمقامی قه‌زای چۆمان ده‌ستگیركراو دواتر به كه‌فاله‌تی دو ملیۆن دینار ئازاد كرا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی چۆمان هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ (سبه‌ی) پشتڕاستكرده‌وه و ده‌ڵێت "له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی چۆمان فه‌رمانی ده‌سگیركردن بۆ قائیمقام ده‌رچوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: هۆكاری ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی قائیمقام ئه‌وه‌یه كه ساڵی رابردو له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی چۆمان به نرخێكی زۆر كه‌م و ته‌نها به نۆ هه‌زار دۆلار ( شۆڤڵ و گرێدهرێك)ی شاره‌وانی به‌بێ ئه‌وه‌ی بخرێنه موزایه‌ده‌وه به كه‌سێكی نزیكی قائیمقامی قه‌زای چۆمان فرۆشراون و كۆنوسی فرۆشتنی بۆ كراوه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه نرخی ئه‌و ئامێرانه له بازار زۆر له‌وه گرانبه‌ها ترن.
لای خۆشیه‌وه، نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لی، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ (سبه‌ی) پشتڕاستكرده‌وه و وتی "به نوسراوی داواكاری گشتی به پێی ماده‌ی (318) فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ عه‌بدولواحید گوانی، قائیمقامی قه‌زای چۆمان ده‌رچوه، ناوبراو خۆی هاتوه‌ته بنكه‌ی پۆلیسی چۆمان و دوای ده‌ستگیركردنی به فه‌رمانی دادوه‌ر و به كه‌فاله‌تی (دو) ملیۆن دینار ئازادكراوه.
ئا/ هیمداد قادر