[img]
[/img]
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی سه‌دا (25) زیاده‌ی داهاتی نه‌وت، له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات‌و زیاده‌كه‌ش هه‌ردوو ساڵی 2013 و 2012 ده‌گرێته‌وه.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ی ئازاری 2013) رایگه‌یاند:" دابه‌شكردنی سه‌دا (25) زیاده‌ی داهاتی نه‌وت، له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، زیاده‌ی هه‌ردوو ساڵی 2013 و 2012 كۆده‌كرێته‌وه‌و دابه‌ش ده‌كرێت.
وتیشی: " وه‌زاره‌تی پلاندانان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی چه‌ند پێشنیارێكه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌یه".
له یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2013 كه له هه‌فته‌ی رابردوودا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ردا، بڕیاردراوه به دابه‌شكردنی سه‌دا (25) زیاده‌ی داهاتی نه‌وتی به‌ده‌ستهاتوو له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌ردوو ساڵی 2012 و 2013 به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژار‌و بێبه‌شكراوه‌كان.