ته‌رمی ژنێك به سووتاوی له‌نزیك شاخی هه‌زار مێرد ده‌دۆزرێته‌وه و شه‌وی رابردووش به‌هۆی رووداوی هاتووچۆووه ته‌قه له‌گه‌نجێك ده‌كرێت و به سێ فیشه‌ك بریندار ده‌كرێت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به خه‌ندانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌كاتی بهفربارینهكهدا له شه‌قامی سه‌ره‌كی سه‌رچنار، به‌هۆی خلیسكی شه‌قامه‌كه‌وه، شۆفێرێك ئیستۆپی پێنه‌گیراوه و كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و به‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر كه‌وتووه".
وتیشی: "پاش رووداوه‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رامبه‌ردا كه ئه‌و شۆفێره به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی پێكێشاوه، چوار كه‌سی تێدابووه و دابه‌زیون و كردوویانه‌ته شه‌ڕ و پێكدادان و له‌پاش ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و كه‌سانه ته‌قه‌ی لهشۆفێرهكه كردووه و به سێ فیشه‌ك برینداری كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه فیشه‌كه‌كان به‌ر سكی و قاچی شۆفێره برینداره‌كه كه‌وتوون و گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و له نه‌خۆشخانه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كاندا و فه‌رمانی گرتنیش بۆ ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌رچووه كه ته‌قه‌ی كردووه، كه كه‌سێكی ناسراوه.
سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنه‌كه‌ش، نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتی: "ئێواره‌ی دوێنێ شوانێك له شاخی هه‌زارمێرد و له‌نزیك گوندی (دێكۆن)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ ته‌رمی ژنێكی دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ موختاری گونده‌كه‌ی لێ ئاگاداركردۆته‌وه، ئه‌ویش بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆی ئاگادار كردۆته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ژنه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی پێنه‌بووه و پاش كوشتنیشی سووتێنراوه و جه‌سته‌ی شێواوه نه‌ناسراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی تره‌وه د.محه‌مه‌د نوری محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی بۆ (خه‌ندان) وتی: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كانمان ته‌مه‌نی ئه‌و ژنه له‌نێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایه".
وتیشی: "ئه‌و ژنه شتی قورسی پێكێشراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و دوای كوژرانیشی ته‌رمه‌كه‌ی سووتێنراوه، رێژه‌ی سووتاوییهكهشی له‌سه‌دا سه‌ده و به‌هۆی سووتاوییهكهشییهوه جه‌سته‌ی زۆر شێواوه و ناناسرێته‌وه".
رونیشیكرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و ژنه سووتێنراوه.