n]ont=Times New Roman]به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی نه‌مام له گونده‌كانی ده‌روبه‌ری ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون جێبه‌جێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا چوار هه‌زار نه‌مامی زه‌یتوون دابه‌ش ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژینگه‌ی سلێمانی به وه‌كاله‌ت به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به ژینگه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، چوار هه‌زار نه‌مامی زه‌یتوونیان بۆ شاره‌وانی پیره‌مه‌گرون ناردوه تا تا بدرێته گونده‌كان و ئه‌وانیش بیچێنن.
وتیشی: "بۆ ئه‌مساڵیش چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت و هۆشیاری ژینگه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌نیازن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌یی به‌رنه ده‌ربه‌ندیخان و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت"[/font]