زۆرێك له هاولاَتیان به ده‌ست كێشی زیاده‌وه ده‌نالێنن، بهلاَم پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی چه‌ند رێگایه‌كیان داناوه بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌شێوازێكی ته‌ندروست.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژماره‌یه‌ی زۆری هاولاَتیان له دوای ته‌مه‌نی 25 ساڵیه‌وه گۆرانكاری له شێوازی له‌شیاندا رووده‌دات، ئه‌وه‌شی به‌هۆی رۆیتنی ژیان و كاركردن له ناو دام‌و ده‌زگاكان و كه‌متر جوڵه‌و وه‌رزشكردنه‌وه.
پسۆرانی بواری ته‌ندروستیش چوار رێگایان داناوه بۆ دابه‌زاندنی قه‌ڵه‌وی.
وه‌رزشكردن به‌یانیان:
پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون وه‌رزشی به‌یانیان به شێوازێكی ته‌ندروست بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ئه‌نجام بده‌ن، چونكه ئه‌و بڕه ووزه‌یه‌ی كه مرۆڤ له كاتی خه‌وتندا خهزنكردووه، به وه‌رزشكردنی به‌یانیان ده‌توانێت سه‌رفی بكات، پاشان ژه‌مێكی سوك خواردن بخوات.
خواردنی ژه‌می به‌یانیان:
هه‌ندێك له خه‌ڵكی پێنوایه كه خواردنی به‌یانیان ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌ون بوون، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه پزیشكیهكانهوهیه، چونكه خوراندنێكی ژه‌مێكی سووكی به‌یانیان ده‌بێـه هۆ چالاكبوونی زیاتر و ووزه به خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
بهلاَم ئه‌گه‌ر هاتوو خواردنی به‌یانی نه‌خورێت، دوای ئه‌وه ژمێكی قورسی نانی نیوه‌ڕۆ ده‌خۆرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێت هۆی ته‌مه‌ڵ و قه‌ڵه‌وبوون كۆبوونه‌وه‌ی گرمۆكهی چه‌وری زۆر له له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌دا.
ژه‌می ئێوران سووك بێت:
پێویسته ژه‌می نانی ئێواره سوك و كه‌م چه‌وری بێت، به‌وه‌ش مرۆڤ له قه‌ڵه‌وی و دروستبونی ورگ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها برێكی زۆر ئاو بخورێته‌وه، میوه و سه‌وزه تازه‌كان به چه‌ند كاتژمێرێك دوای نان خواردن بخورێن.
ئه‌و پسپۆرانه ئامۆژگاری هاولاَتیان ده‌كه‌ن كه له‌دوای نانی ئێواره راسته‌وخۆ دانه‌نیشن چونكه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری، به‌ڵكو پێویسته كه‌مێك بجوڵێن، ئه‌گه‌ر بتوانن باشتروایه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن.
خه‌وی شه‌وانه گونجاو بێت:
پێویسته كاته‌كانی خه‌و رێك بخرێت، چونكه رێكستنی كاته‌كانی خه‌وتن ده‌بێتـه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چه‌وری ورگ، بۆیه پێویسته شه‌وانه 6-8 كاتژمێر بخه‌ون،
چونكه خه‌و پارێزگاری له ووزه‌ی مرۆڤ ده‌كات و خانه‌كانی له‌ش بۆ به‌رۆژی ئاینده تازه ده‌كاته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتێكی كه‌م ده‌خه‌ون، هه‌ست به برسیه‌تی ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕه وزه‌یه كه وه‌رده‌گرن ده‌گۆرێت بۆ شه‌كر و چه‌وری له له‌شیاندا ئه‌وه‌ش ده‌بێـه هۆی قه‌ڵه‌وی.