به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (روسیا الیوم) له شاری جه‌ده‌ی سعودیه، پێڵاوێك له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت، كه ئاڵای ئه‌و وڵاته‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و ده‌سته‌واژه‌ی (لا اله الا الله محمد رسول الله )ی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
فرۆشتنی ئه‌و جۆره پێڵاوه وه‌رزشییه به‌تایبه‌ت له بۆنه نیشتمانییهكانداو له‌پێكردنی، نیگه‌رانی لای زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره دروستكردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه به‌پێی ده‌زگا راگه‌یاندنه لۆكاڵییه‌كانی سعودیه‌و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، هاوڵاتییه سعودییه‌كان داوایان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته كردووه، رێگری بكه‌ن له فرۆشتنی ئه‌و جۆره پێڵاوه وه‌رزشییه.