به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای رانیه ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند،كه به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌ستیگر كراوه ،ناو براو دوو دۆسیه‌ی تری هه‌بووه كه فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه به بڕیاری دادگا.
نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زای رانیه به ڕايگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له چیای حاجیله‌ی سنوری ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد.
نه‌قیب مسته‌فا وتی: "ئه‌و تۆمه‌تباره به بڕیاری دادگا به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌شه‌وی 30/31-3 -2013 ده‌ستگیركراوه".
لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زای رانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه توانرا شوێنی تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و‌ئێستا به‌بڕیاری دادگا به‌پێی مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
وتیشی: "له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ئه‌و تۆمه‌تباره به كڵاشینكۆف ماوه‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌ی كردووه له‌هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش،به‌ڵام دواتر توانرا ده‌ستگیربكرێت" .
نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ئاشكرا كه ئه‌و تۆمه‌تباره ،دوو دۆسیه‌ی تری هه‌یه و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی هه‌بووه پێش ڕووداوی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی،ئه‌ویش دۆسیه‌ی هه‌وڵی كوشتنی كه‌سێكی تر به‌پێی مادده‌ی 405ی یاسای سزادانی عێراقی و به‌پێی مادده‌ی 2ی یاسای مۆبایل .
لیپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زای ڕانیه وتیشی: "لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی یاسایی له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه‌دا به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی سزایی یاسایی بدرێت" .
جێگه‌ی باسه له‌شه‌وی 30 /31ی مانگی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری ڕانیه (ن. ق. ح.)ی ته‌مه‌ن 38ساڵ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا،كه 4 منداڵی هه‌یه.