دادگای پێداچوونه‌وه یه‌كێك له‌تۆمه‌تبارانی 17 شوبات كه تۆمه‌تباره به‌كوشتنی ئومێد جه‌لال له خۆپیشاندانهكانداو پێشتر دادگای سلێمانی به زیندانی هه‌تا هه‌تای سزای دابوو ئازاد كرد، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا كاردانه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌دوای خۆیداهێناو رایده‌گه‌یه‌نن هیچ هیوایه‌كیان به‌دادگاو چاكسازی نه‌ماوه
.
كه‌سوكاری شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2011ه داواكارن له‌دادوه‌رانی كوردستان كه سوێنده‌كه‌یان نه‌شكێنن و به‌پێی یاسا كاربكه‌ن, ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر كه‌سوكاری شه‌هیدان له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان نا‌ئومێد بوونه‌وه له‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ران و بكوژانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر بكه‌ن و روبه‌روی یاسایان بكه‌نه‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ باس له‌وه‌ده‌كات دادگاكان نه‌یانتوانیوه به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن ،پارێزه‌رێكیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت تاكو چاكسازی له كۆی سیسته‌می سیاسی و ئابوری هه‌رێمدا نه‌كرێت ،هیچ ئومێدێك نه به‌ده‌سه‌ڵات و نه بهدادگان نابێت.
به‌بڕوای چه‌ند یاساناسێك ئازادكردنی ته‌قه‌كه‌ران و تۆمه‌تبارانی خۆپیبشاندانهكانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی ساڵی 2011 و ره‌وانه‌كردنی خۆپیشانده‌ران و چالاكان بۆ به‌رده‌م دادگا‌و توندكردنیان له زیندانه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌روه‌ری یاسا له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و هاوڵاتیانیش زیاتر له به‌ڵێنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بێ‌ئومێد ده‌كات بۆ چاكسازی و گه‌ڕانه‌وه بۆ داواكاری خه‌ڵك.