ئه‌مڕۆ 7ی ئاداری 2013 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پۆلیسی سۆران ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی بكوژێكی راگه‌یاند كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر به‌چه‌قۆ كارمه‌ندێكی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ(زێره‌ڤانی) كوشتبوو.
عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر بابه‌كر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سۆران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "كه‌سێكمان ده‌ستگیركردووه كه له‌نیوه شه‌وی 27شوباتی 2013 به چه‌قۆ كارمه‌ندێكی هێزی زێره‌ڤانی به‌ناوی (حه‌كیم ئه‌حمه‌د سلێمانی)له ناحیه‌ی دیانه به‌چه‌قۆ كوشتبوو".
عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه وتیشی: "بكوژه‌كه ماوه‌یه‌ك دوای رووداوه‌كه ده‌ستگیركرا كه ناوی (ح،ر،ح) و ته‌مه‌نی (17)سالاَنه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌وه داناوه كه پێشتر ناكۆكی تاكه‌كه‌سی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه هه‌بووه كه كوشتویه‌تی و دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵه له‌نیوه‌ی شه‌ودا به‌چه‌قۆ به‌ته‌نها هێرشی كردۆته سه‌ر.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سۆران ئاشكراشیكرد: "به‌پێی مادده‌ی (406) له‌یاسای سزادانی عێراقی و به‌بڕیاری دادوه‌ر ئێستا بكوژه‌كه له‌زیندانه لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه".
[img]
[/img]