lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستگیر ده‌كرێت 2014-01-07, 6:43 am | |
| [img(12px,12px)] [/img] کانونی دووەم, کوردستانی گه‌رمیان - م ح -
له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی‌و پاش دو كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه، ئه‌مشه‌و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستگیركرا.
گه‌رمیان، ئاوێنه‌نیوز: پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردو دادگای كه‌تنی كه‌لار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ركرد، ئه‌مشه‌و 6/1/2014، ناوبراو چووه دادگا‌و پاش وه‌رگرتنی وته‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا.
له‌وباره‌یه‌وه، كاوه له‌تیف، پارێزه‌ری خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و كاوه گه‌رمیانی به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنی وته‌ی، دادوه‌ر بڕیاری راگرتنی -توقیف- مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ركرد.
كاوه له‌تیف وتیشی، سه‌نگاوی به‌راگیراوی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی به‌راگیراوی ده‌نێردرێت بۆ دادگایكردن، یاخود به‌هۆی نه‌بونی به‌ڵگه‌ی پێویسته‌وه ئازاد ده‌كرێت وه‌ك تۆمه‌تباره‌كانی تر كه "من ئه‌مه‌یان به‌دور ده‌زانم".
ئه‌و پارێزه‌ره وتی، هه‌رچه‌نده پارێزه‌ره‌كه‌ی‌و مه‌حمود سه‌نگاوی داوایانكردووه له‌فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه زیندانی بكرێت، به‌ڵام دادوه‌ر ئه‌و داوای ره‌تكردۆته‌وه‌و بڕیاریداوه له‌شوێنێكی تایبه‌تی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان بمێنێته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌دادگا به‌ئاوێنه‌نیوزی وت، كاتژمێر 11:35 خوله‌كی ئه‌مشه‌و مه‌حمود سه‌نگاوی دادگای كه‌لاری به‌ره‌و زیندانی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان جێهێشت‌و بڕیاره تا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گه‌یسه‌كه‌ی له‌و زیندانه‌دا بمێنێته‌وه.
ڕۆژی 5/12/2013 سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ‌و په‌یامنێری ئاوێنه، ڕۆژنامه‌نوس كاوه كه‌رمیانی، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌قه‌زای كه‌لار له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكراو تێرۆركرا.
لەسەر سكاڵای خانەوادەی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی‌و بەتۆمەتی تیرۆركردنی كوڕەكەیان، دادگای بەرایی كەلار لەرۆژی 19\12\2013 بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ مەحمود سەنگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دەركرد. | |
|