به‌هۆی تێكچونی له‌ناكاوی باری ته‌ندروستییه‌وه مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا له‌شاری سلێمانی و له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره.
ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ری پیوكه‌ی میدیا بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاند كه دوێنێ ئێوارە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووچاری حاڵەتێكی تەندروستی كتوپڕ بووەوە، كە دەستبەجێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی سلێمانی .
جندیانی ده‌شڵێت چارەسەری پزیشكی پێویستی بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی كراوەو تەنیا بۆ دڵنیابوونی زۆرتر لەژێر چاودێری دكتۆرەكان دایەو تەندروستی زۆر جێگر‌و باشە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیش به ماڵپه‌ڕی مه‌حمود سه‌نگاوی ره‌وانه‌ی به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌و تائێستاش له‌نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌حمود سه‌نگاویش كه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت به ماڵپه‌ڕی" راگه‌یاند كه مه‌حمود سه‌نگاوی به‌هۆی فشاری خوێنه‌وه براوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و به‌ڵام له ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره‌و پزیشكه‌كان پێیان وتوون كه پێده‌چێت ئه‌مشه‌و له نه‌خۆشخانه ده‌ربچێت .