ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له پرسه‌ی نێو هۆڵی یه‌كێك له حسێنییهكانی شاری دوزخورماتوو، خۆكوژێك خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی (80) كه‌س ده‌بنه قوربانی، كه به‌پێی زانیارییه‌كان به‌رپرسی پێشووی به‌ره‌ی توركمانی و به‌رپرسی ئێستای به‌ره‌كه له شاری دوزخورماتوو، له نێو قوربانییهكاندایه.
مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند:" نزیك كاتژمێری (3:50)ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ (چوار شه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌م) خۆكوژێك خۆی ده‌كات به ناو هۆڵی پرسه‌یه‌كدا له شاری دوزخورماتوو كه پرسه‌ی هاوڵاتییه‌كی توركمان بووه‌و خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ژماره‌ی كوژراوه‌كان(22) كه‌س دهبێتو ژماره‌ی برینداره‌كانیش له سه‌رووی (60) كه‌سه‌وه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ، وتیشی :"قوربانییه‌كان زۆرینه‌یان له نه‌ته‌وه‌ی توركمانن، به‌پێی زانیارییه‌كانیش (سه‌عده‌دین ئاركێچ)، به‌رپرسی پێشووی به‌ره‌ی توركمانی له‌ناو قوربانییهكاندایه، ئه‌مه جگه له عه‌لی هاشم موختار ئۆغلۆ، به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی له دوزخورماتوو".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له نێو كوژراوه‌كاندا، زه‌ین ئهلعابدهین-ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی و باری شارستانی دوزخورماتوو، تێدایه، هه‌روه‌ها پارێزه‌رێك و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكیش كه هه‌موویان توركمانن به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه..
ته‌قینه‌وه‌كه له پرسه‌ی هاوڵاتی به‌ره‌گه‌ز توركمان (ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح عه‌سكه‌ر) بووه، له حسێنییه‌ی (سه‌یدو لشوههدا) له دوزخورماتوو.