lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: كفرى: دوو برا كوژران و دووانی دیكه‌ش برینداربوون(نوێكراوه‌ته‌وه) 2013-09-27, 8:39 am | |
| له شارۆچكه‌ى كفری چوار براو باوكێك له‌سه‌ر درووستكردنی خانوو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌بێته شه‌ڕیان و به‌و هۆیه‌شه‌وه چوار براكه دووانیان كوژران‌و دووانیشیان بریندارده‌بن، كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د ساڵح، وته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 26ى ئه‌یلوول) به‌هۆى كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر دروستكردنى خانوو، له شارۆچكه‌ى كفرى شه‌ڕه ته‌قه له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بوو".
وته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كان باوكێك و چوار كوڕى به‌شدارى شه‌ڕه‌كه‌یان كردووه، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش دوو برا ته‌قه‌یان كردووه، وتیشی :" له بنه‌ماڵه‌ى یه‌كه‌م دوو برا كوژران، كه یه‌كێكیان پۆلیسی به‌رگرى فریاكه‌وتنه، دوو براكه‌ى دیكه‌شیان برینداربوون‌و برینى یه‌كێكیان سه‌خته".
دوو كوژراوه‌كه ناویان (م. ح. ن) پۆلیسی به‌رگرى فریاكه‌وتنى گه‌رمیانه، له‌گه‌ڵ (س.ح. ن) له‌دایكبووى ساڵى 1975، هه‌روه‌ها (ع. ح) و (ع. ح) بریندارن.
موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن، وتیشی:" لایه‌نى به‌رامبه‌ر، كه تۆمه‌تبارن به كوشتن‌و برینداركردنى چوار براكه، دوو بران‌و یه‌كێكیان پۆلیسی فریاكه‌وتنه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراون‌و پۆلیس له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌ر به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنیان".
دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ش بران‌و ناویان (س.ح .م) كه پۆلیسی به‌رگرى فریاكه‌وتنه، له‌گه‌ڵ (م.ح.م) كه به‌ماده‌ى 406 له یاسای سزادانى عیراقی، تۆمه‌تباركراون[/size].[/size][/size] [img(12px,12px)] [/img] | |
|