به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسینی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار ده‌پرسێت و په‌رۆشی خۆی دووپاتده‌كاته‌وه بۆ هه‌رچی زووتر چاكبوونه‌وه‌ی.
مه‌سعود بارزانی له په‌یامێكیشدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، بڵاویكردووه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی" زۆر دڵگرانم بە تێكچوونی باری تەندروستی برای خۆشەویستم سەرۆك مام جەلال و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازم. بۆ دڵنیابوونیش لە باری تەندروستی بەرێزیان بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ ئەو برایانەی كە لە بەغدان و هەروەها لەگەڵ پزیشكەكاندا.
ده‌شڵێت" ئەمرۆ رۆژی ئەوەیە كە هەموومان وەك برا دەست لە ناو دەستی یەكتر بنێین و دوعای چاكبوونەوە بۆ ئەو برا ئازیزەمان بكەین و بە هەموو برایانی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی هاوپەیمانیش رادەگەیەنم كە هەمیشە وەك برا لەگەڵیان دەبم و هەرواش دەمێنمەوە".
سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه: به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسینی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار به گه‌رمی له هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی پرسی و په‌رۆشی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ هه‌رچی زووتر چاكبوونه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تێكچوونی باری ته‌ندروستیی سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌ریه‌كه له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، عهبدوڵلاَ گوڵ، سه‌رۆك كۆماری توركیا، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری ئێران و چه‌ند سه‌رۆكێكی دیكه‌ی جیهان له‌ته‌ندروستی تاڵه‌بانیان پرسی و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردن و ناردنی پزیشكی تایبه‌تی ده‌ربڕی.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، حزبه سیاسییه كوردستانییه‌كانی عیراق و حزبه سیاسییه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه له ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانییان پرسیوه.