[img(23px,12px)]
[/img] سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه، له‌كاته‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردندا چوویه به‌رده‌م سندوقه‌كانی دهنگدانو له‌شاری هه‌ولێر ده‌نگی به پارته‌كه‌ی خۆیدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خه‌ندان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوتر ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌نها ده‌نگ ده‌دات به لیسته‌كه‌ی ده‌نگ نادات به‌هیچ كاندیدێك پارته‌كه‌ی به‌و بڕوایه‌ی هه‌موویان وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كات.
له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانی گشتی بۆ پڕِكردنهوهی 111 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكرد.
ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتێكدایه كه رۆژی 19 ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو كه تیایدا رێژه‌یه‌كی به‌رز له ده‌نگدان تۆمار كرا ، له‌و ده‌نگدانه رێژه‌ی ده‌نگدان به 93.95% تۆمار كراوه ، له‌وانه‌ش له سلێمانی 95.6% و له هه‌ولێر 93.7 و له دهۆك 91.5% بووه ، واتا له كۆی نزیكه‌ی 153 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش زیاتر له 144هه‌زار كه‌س ده‌نگی داوه