وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم ده‌كات له‌بودجه‌ی عێراق و ده‌ڵێت، كاتی ئه‌وه هاتوه دهسهلاَتدارانی هه‌رێم به‌قاچاخبردنی نه‌وت رابگرن.
عبدولكه‌ریم لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌غدا به‌نیازه ڕێوشوێنی به‌هێز له‌دژی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه بگرێته‌به‌ر كه له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن، بۆ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
لعێبی وتیشی: عێراق (جینێل ئینێرجی) ده‌داته دادگا به‌وپێیه‌ی نه‌وتی خاوی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهانكردووه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌دوریشی نه‌زانی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق كه‌مبكرێته‌وه، گه‌ر دهسهلاَتدارانی هه‌رێم هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ڕانه‌گرن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كاتی ئه‌وه هاتوه دهسهلاَتدارانی هه‌رێم كۆتایی به‌م هه‌لسوكه‌وته زۆر مه‌ترسیداره بێنن.