وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی رابردو له هه‌رێمی كوردستان 53 پیاو ژنی دووه‌میان هێناوه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه زیاتر له 123 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له دادگاكان رایی كراوه.
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ 17-1 له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی بۆ دادوه‌ر دادیار، وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا دادوه‌ر دادیار حه‌مید، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له دادگاكانی هه‌رێم له ساڵی رابردوو رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی 2012 ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه ده‌گاته 123 هه‌زارو 150 مامه‌ڵه، له كۆی ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی له دادگاكان تۆمار كراوه، رێژه‌ی ماره‌كردن به گشتی ده‌گاته 56 هه‌زار، له‌وانه له شاری هه‌ولێر20 هه‌زار 275 و له سلێمانی 15 هه‌زار و 917، له كه‌ركوك گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 961، له دهۆك 13 هه‌زار و 849.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ته‌ڵاقیش وته‌بێژی ئه‌نجه‌مه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی 2012 جگه له پارێزگای سلێمانی، له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 921 حاڵه‌تی ته‌ڵاق هه‌بووه، له‌وانه هه‌ولێر دوو هه‌زار و 810، له كه‌ركوك و گه‌رمیان 197 و له دهۆك 914 حاڵه‌ت بووه.
له باره‌ی هێنانی ژنی دووه‌م، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی رێگه‌یان پێدراوه ژنی دووه‌م بهێنن، له هه‌رێمی كوردستان 53 كه‌س بووه، له وانه له هه‌ولێر 21 و له سلێمانی 18 و له دهۆك 14 و له كه‌ركوك گه‌رمیان نه‌بووه.