******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 ژنێكی‌ كورد ژنی‌ دووه‌م بۆ پیاوه‌كه‌ی‌ ده‌خوازێت

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

ژنێكی‌ كورد ژنی‌ دووه‌م بۆ پیاوه‌كه‌ی‌ ده‌خوازێت Empty
مُساهمةموضوع: ژنێكی‌ كورد ژنی‌ دووه‌م بۆ پیاوه‌كه‌ی‌ ده‌خوازێت   ژنێكی‌ كورد ژنی‌ دووه‌م بۆ پیاوه‌كه‌ی‌ ده‌خوازێت Empty2013-03-12, 9:24 am

[img]ژنێكی‌ كورد ژنی‌ دووه‌م بۆ پیاوه‌كه‌ی‌ ده‌خوازێت Dyargo10[/img]


له‌ رووداوێكی كه‌موێنه‌دا، ئافره‌تێك ژنی دووه‌م بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌خوازێت و هه‌ر خۆشی ده‌یڕازێنێته‌وه‌ و بۆ ماڵی خۆیانی ده‌بات.

دیار گۆران په‌یامنێری (كه‌ناڵی سپێده‌)ی سه‌ر به‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، چیرۆكی ژنهێنانی دووه‌می گێڕایه‌وه‌و وتی "من و هاوسه‌ره‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ خودای كه‌وره‌ منداڵێكی به‌م خانه‌واده‌یه‌ به‌خشیوه‌، رۆژێك سه‌ردانیه‌كمان كرد و دیارییه‌كمان بۆ منداڵه‌كه‌ برد".

وتیشی "له‌و ماڵه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌م چاوی به‌م ئافره‌ته‌ ده‌كه‌وێت كه‌ خوشكی پیاوه‌كه‌ بوو و دایك و باوكی نه‌بوو، لای برا و براژنه‌كه‌ی ده‌ژیا، ته‌مه‌نی 31 ساڵ بوو شووی نه‌كردبوو، ئه‌میش زۆر كاری تێ ده‌كات و لای خۆیه‌وه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا ده‌كاته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌م رازی بیت و بێین بۆ داوات سه‌ربه‌هه‌وێ شوو ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش به‌ (به‌ڵێ) وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌“.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ باسی ئه‌و كچه‌ی بۆ كردم، گوتیشی ئه‌گه‌ر رازی بیت بڕیارم داوه‌ بۆ تۆی بخوازم، چونكه‌ ئه‌مه‌ خێرترین كارمه‌ كه‌ له‌ دونیادا ئه‌نجامی ده‌ده‌م".

دیار گۆران وه‌ك خۆی گێڕایه‌وه‌، كاتێك گوێی له‌و قسانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت، له‌ لایه‌ك دووچاری سه‌رسوڕمان ده‌بێت و له‌ لایه‌كیش خۆشحاڵ، كه‌ خاوه‌نی هاوسه‌رێكی له‌م جه‌شنه‌یه‌.

باس له‌وه‌شده‌كات "له‌ رووی داراییه‌وه‌ ئاماده‌ییم نه‌بوو، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م زیاتر هانی دام و پێی راگه‌یاندم كه‌ ئه‌وان هه‌ردووكیان ده‌توانن له‌نێو یه‌ك خانوودا ژیان بگوزه‌رێنن، بۆیه‌ بۆ رۆژی دواتر بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌ دۆست و خزمانمان ئاگه‌دار بكه‌ینه‌وه‌، چووینه‌ خوازبێنیی و كه‌سوكاریشی رازی بوون".

ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌ سه‌ر ماره‌یی بینج ملیۆن دیناری عیراقی و له‌ رێگه‌ی مه‌لایه‌ك هاوسه‌ری دووه‌می ماره‌ كردووه‌.

له‌ 20\5\2000 گۆران هاوسه‌رگیریی یه‌كه‌می كردووه‌ كه‌ به‌ گوته‌ی خۆی له‌ ماوه‌ی 13 ساڵدا خۆشترین ژیانیان گوزه‌راندووه‌ و خاوه‌نی 4 منداڵن كه‌ سیانیان كوڕه‌.

گۆران ده‌شڵێت "ڕۆژیك له‌ رۆژان به‌ گالته‌ش به‌ خێزانه‌كه‌م نه‌گوتووه‌ كه‌ من ژنت به‌سه‌ردا ده‌هێنم".

راشیگه‌یاند مه‌به‌ستی كاره‌كه‌یان ”ته‌نیا ره‌زامه‌ندی خودای گه‌وره‌یه‌، ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ ئایه‌تی فره‌ژنی كه‌ عه‌داله‌ته‌ به‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین“.

وتیشی "ئێمه‌ كه‌س هان ناده‌ین وه‌ك ئێمه‌ بڕیار بدات، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ كه‌ ئه‌و ترسه‌ی له‌سه‌ر فره‌ژنی دانراوه‌ و خوشكان و ئافره‌تانمان لێی تۆقیون بڕه‌وێنینه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ق به‌وانه‌ چونكه‌ نموونه‌ی جوانمان نییه‌ یان زۆر كه‌مه‌، به‌ڵام ئێمه‌ بشت به‌ خودا بڕیارمان داوه‌ كه‌ ئه‌م كۆت و زنجیره‌ بشكینین“.

دیار گۆران داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌كات ”به‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنیدا بچنه‌وه‌ و هه‌مواری بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ساڵ به‌ ساڵ ریژه‌ی قه‌یره‌كچ و ئافره‌تی بێوه‌ژن له‌ زیادبوونه‌، بۆ نموونه‌ له‌ پارێزگای دهۆك بیست هه‌زار قه‌یره‌كچ و بێوه‌ژن هه‌ن.

دیار گۆران له‌دایكبووی ساڵی 1977، هاوسه‌ری یه‌كه‌می له‌دایكبووی ساڵی 1980 و هاوسه‌ری دووه‌میشی له‌دایكبووی ساڵی 1981.

به‌ قسه‌ی خۆی، هاوسه‌ری یه‌كه‌می دیار گۆران، هاوسه‌ری دووه‌می له‌ ماڵی خۆیان ڕازاندووه‌ته‌وه‌ و ده‌ستی گرتووه‌ و بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆیان هێناویه‌تی.

شیرین سابیر هاوسه‌ری یه‌كه‌می دیار، ده‌ڵێت ”هیچ فشارم له‌سه‌ر نه‌بووه‌، وا هه‌ست ده‌كه‌م گه‌وره‌ترین كارم ئه‌نجام داوه‌، چونكه‌ متمانه‌ی ته‌واوم به‌ هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌یه‌ كه‌ دادپه‌روه‌ر ده‌بێ، خۆه‌ویستیشمان زیاتر ده‌بێ".

لای خۆیه‌وه‌ زه‌هرا خه‌سرۆ هاوسه‌ری دووه‌می دیار گۆران وتی‌ "وا هه‌ست ناكه‌م كه‌ سه‌ربه‌هه‌وێ شووم كردووه‌ و له‌گه‌ڵ شیرین وه‌ك دوو هاوڕێی زۆر خۆشه‌ویستین".

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ باس
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
ژنێكی‌ كورد ژنی‌ دووه‌م بۆ پیاوه‌كه‌ی‌ ده‌خوازێت
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ ژنێكی‌ 61 ساڵ ده‌خوازێت
» چۆن دڵنیا ده‌بیت له‌‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆت
»  گه‌نجێكی كورد به‌ چه‌قۆ له‌ كه‌مپێكی ئه‌ڵمانیا كوژرا
» پیاوێكی‌ 90 ساڵ كچێكی‌ 15 ساڵ ده‌خوازێت
» ساڵی‌ رابردوو 53 كه‌س له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ژنی‌ دووه‌میان هێناوه‌

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: