ئه‌مرۆ سێ شه‌مه له كۆنفراسێكدا له شاری هه‌ولێر فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماری كار‌و چالاكی و پرۆژه‌كانیان خسته‌روو كه له ساڵی 2012 له سنوری فه‌رمانگه‌كه‌یان جێ به‌جێیان كردوه.
له‌و كۆنفرهسهدا دكتۆر مه‌غدید خدر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایانگه‌یاند: ماوه‌ی ساڵی رابردوودا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار منداڵ له شاری هه‌ولێر له رێگای 4 هه‌ڵمه‌ته‌وه كوتراون، هه‌روه‌ك زیاتر له 43 هه‌زارو 190 منداڵ له دایك بوون و 6شه‌ش هه‌زار و 33 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
وتیشی: "هه‌روه‌ك هه‌ر له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر پێشوازیان له نزیكه‌ی 3 ملیۆن نه‌خۆش كردووه، زیاتر له 19 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ریان ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر پشكنینی بۆ ڤایرۆسی ئایدز و هه‌وكردنی جگه‌ر كراوه كه 7 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدزبون، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 1600 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی جگه‌ر بون ئه‌وانیش خه‌ڵكی عیراق و كه‌سی بیانی بون".
سه‌باره‌ت به‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه له سنوره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له ناوبراون له‌و كۆنفراسه‌دا ئه‌وه خرایه‌روو، له سنوری حاجی ئۆمه‌ران زیاتر له 212 هه‌زار ته‌ن له ناوبراون، هه‌روه‌ك زیاتر 474 ته‌ن گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه، له سنوری مه‌خموریش زیاتر له 268 هه‌زار خواردن و خواردنه‌وه له ناوبراوان.
له كۆتای ئه‌و كۆنفراسه‌دا هه‌ر له رێگای ئه‌و ئامارانه‌وه ئه‌وه راگه‌یاندرا كه له شاری هه‌ولێر و ده‌رووبه‌ری و گونده‌كانی نزیكه‌ی هه‌زار شوێن ئاوی خواردنه‌وه‌یان پاك نیه، ئه‌وه‌شی به‌كاری ده‌هێنن شیاوی خواردنه‌وه نیه .