[img]
[/img]
له پاركێكی كاتبه‌سه‌ربردنی وڵاتی چین، چه‌ند وێنه‌یه‌كی منداڵ و دایكێك بڵاوبوونه‌وه كه تیایدا دایكه‌كه جگه‌ره بۆ منداڵه‌كه‌ی داده‌گیرسێنێت.
ماڵپه‌ڕی (دوبه‌ی سێشن) بڵاویكرده‌وه: ئه‌و دایكه به خراپترین دایك له‌قه‌ڵه‌م دراوه و ده‌ریشكه‌وتووه وێنه‌ی ئه‌و منداڵه كه ته‌مه‌نی له پێنچ ساڵ كه‌متره، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه گیراوه كه سه‌ردانی پاركه‌كه‌ی كردووه، دواتریش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستیان به وێنه‌كان كردووه و سه‌رزه‌نشتێكی زۆری ئه‌و دایكه‌یان كردووه كه به‌و جۆره منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده ده‌كات.
كۆمێنت و توانجی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌و دایكه‌یان به خراپترین دایك له جیهاندا وه‌سفكردووه‌و وتوویانه: "وه‌ك جگه‌ره‌كه له منداڵه‌كه‌ی ناسه‌نێت، نه‌ده‌بوایه بۆی داگیرساندایه."