له‌م مانگه‌دا زیاده موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان خه‌رجده‌كرێت و قه‌ره‌بوی ساڵی 2012ش ده‌كرێنه‌وه، پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریش بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان.
سامان حسێن، سكرتێری رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رايگه‌یاند: دوێنێ سێشه‌ممه (12ی ئازاری 2013) رێكخراوه كهمئهندامییهكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، له‌گه‌ڵ عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیرانی دارایی و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
وتیشی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داواكرا پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ببێته بێ به‌رامبه‌ر بۆ كه‌مئه‌ندامان و سلفه‌ی عه‌قار به‌و موچه‌یه بدرێت كه كه‌مئه‌ندامان وه‌ریده‌گرن، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی زیاده‌ی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان به قه‌ره‌بووی ساڵی 2012 -ه‌وه".
راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاسۆس نه‌جیب، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌زیری دارایی وتووه "ماوه‌ی سێ مانگه ناوی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی له لایه‌ن لیژنه پزیشكیه‌كانه‌وه بینراون به لیستێك ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراون بۆ تا ئێستا زیاده موچه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه، له‌به‌رامبه‌ردا بایز تاڵه‌بانی، وه‌زیری دارایی لیستی هه‌ر 40 هه‌زار ناوه‌كه‌ی له وه‌زیری كار وه‌رگرتووه‌و بۆ ره‌شید تاهیر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی نوسیوه ئه‌مه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن".
سكرتێری رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: بڕیاره تا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌شدا یاسای كه‌مئه‌ندامان بۆ هه‌موار كردنه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
[img]
[/img]