به‌بریارێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی 500 وارسی ئه‌نفالكراوی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی موچه‌یه‌كی مانگانه‌ی تایبه‌ت كه 150 دیناره.
هیوا مه‌نسور، به‌رێوه‌به‌ری چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی وارسی ئه‌نفالكراوان له‌سنووره‌كه، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بریارێكی تایبه‌تی ده‌ركردووه به‌پێی ئه‌و بریاره‌و رێنماییه‌كان له ئێستادا ئه‌و موچه‌یه به 500 پێنج سه‌د وارسی ئه‌نفالكراو ده‌درێت.
هیوا مه‌نسور، وتیشی: "بڕی موچه‌كه مانگانه 150 هه‌زار دینار ده‌بێت و له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ ده‌درێت.
راشیگه‌یاند: له‌مێژبوو وه‌زاره‌ت ده‌یویست به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت خزمه‌تی وارسی ئه‌نفالكراوان بكات، بۆیه له ئێستادا ئه‌و بریاره ده‌رچووه‌و خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌ك له وارسی ئه‌نفالكراوان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه، كه پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌ی موچه‌یان له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرت ده‌بوو موچه‌ی تریان نه‌بوایه، به‌ڵام ئه‌م بریاره‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی كردووه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان.