له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له‌ژێر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی و فریاكه‌وتنی قه‌زای دووزخورماتوو، 5 كوژراو‌و 34 برینداری لێكهوتهوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای ده‌كات، كه سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان كوردن.
مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی یانزه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: كاتژمێر(8:50)خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئۆتۆمبیلێك خۆی كرد به بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی و فریاكه‌وتنی دووزخورماتوو پاشان ته‌قێنرایه‌وه، به‌و هۆیه‌وه 5 كوژراو 34برینداری لێكهوتهوه.
وتیشی: "سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانیش كوردن".
وتیشی: "پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌ی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بته‌قێنێته‌وه به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ پاسه‌وانی باره‌گاكه‌ی كوشتبێت، چونكه ئۆتۆمبیله‌كه خراوه‌ته نێو گه‌راجی بیناكه‌وه، كه ده‌كه‌وێته قاتی یه‌كه‌مه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری و فریاكه‌وتنی قه‌زای دووزخورماتوو، ده‌كه‌وێته پاڵ مه‌ڵبه‌ندی(11)ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.
مه‌لا كه‌ریم شكور، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه له نێو دووزخورماتوو روویداوه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.