به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی خۆرائاوای شاری كه‌ركوك، كوژرانی زیاتر له 25 هاوڵاتی و برینداربوونی 20 ی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بهپامنێری خه‌ندانی راگه‌یاند:" به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ره‌كی یه‌كی حوزه‌یران له‌شاری كه‌ركوك كوژرانی زیاتر له25 هاوڵاتی و برینداربوونی 20 ی دیكه‌ی لێكهوهتهوه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،" ته‌قینه‌وه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامی عه‌بدولره‌حمان نزیك گازینۆی ( كلاسیكۆ) له‌گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌ریان رویدا‌و پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراو‌و برینداره‌كان روو له‌زیاد بوون بكات".
له‌ئێستادا تیمه‌كانی پسپۆڕی ته‌قینه‌وه له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ن تا بزانن ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژیی بووه یا له‌ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام دراوه.
به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زان شه‌وانه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان روو لهگازینۆ و كافتریاكان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش به‌یاری و خواردنه‌وه‌ی چا له‌شوێنه گشتیه‌كان.