سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك ڕوویانداو به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش 5 كوژراو 22 بریندار هه‌ن، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانیش له‌ناو برینداره‌كاندایه، به‌ڵام ده‌وترێت كه برینه‌كه‌ی سوكه.
په‌یامنێری ئێن ئاڕتی له‌شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه وتی به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كان له‌ڕێگه‌ی دوو ئۆتۆمبیله‌وه ئه‌نجامدراون و دواتریش سێ كه‌س به‌جلوبه‌رگی پۆلیسه‌وه هه‌وڵیانداوه خۆیان بته‌قێننه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه كوژراون.
وتیشی زیانێكی زۆر به بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و شوێنه‌كانی نزیك ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتون و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هێزه‌كانی پۆلیس و ئۆتۆمبیلی ئه‌مبوڵانسیش چونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه.
به‌گوێره‌ی زانیاری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك، تائێستا 5 كوژراو و 22 برینداری ته‌قینه‌وه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق له‌ساڵی 2003 دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، كه‌ركوك یه‌كێك بووه له‌و پارێزگایانه‌ی كه به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه‌و كاری توندوتیژی تێدا ئه‌نجامدراوه و زۆرجاریش به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه به‌كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی كه نه‌یانتوانیوه ئاسایشی شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش كۆنترۆڵ بكه‌ن.