د. كه‌مال سه‌ید قادر رایگه‌یاند كه به‌یه‌كجاره‌كی له پرۆسه‌ی كاندیدكردنی بۆ په‌رله‌مان ده‌كشێت[img(12px,12px)]
[/img]ه‌وه و لهمڕۆكهوه به‌دوای هیچ شتێك‌دا ناچێت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له‌ناو شاری هه‌ولێر هێرشی كرایه‌سه‌ر و بریندار كرا، د.كه‌مال سه‌ید قادر له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، وتی: "به یه‌كجاره‌كی خۆم له پرۆسه‌ی كاندیدكردنم بۆ په‌رله‌مان ده‌كێشمه‌وه و كشاومه‌ته‌وه و لهمڕۆكه به‌دوای هیچ شتیكدا ناچم".
د.كه‌مال سه‌ید قادر هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه "هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له‌م هه‌رێمه‌دا نا‌توانیت له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه موماره‌سه‌ی كاری سیاسی خۆت بكه‌یت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره بگۆڕیت و ته‌نها له رێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی و شه‌قام نه‌بێت و پێویسته میلله‌ت و جه‌ماوه‌ر ئه‌مه بكه‌ن".
له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا د.كه‌مال سه‌ید قادر گله‌یی له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات له‌وه‌ی كه ناتوانن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، كه یه‌كێكی تر به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت ئه‌وان خۆیان به دوور ده‌گرن تا زیانیان پی نه‌گات، هاوكات به "ترسنۆك" ناویان ده‌بات.