[img(12px,12px)]
[/img]
كوردی‌و ـ هه‌ولێڕ
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كه‌مالی سه‌ید قادر دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانێك بكات، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كه‌س كه به جلی مه‌ده‌نی بوون هێرشیان كرده سه‌ری و بریندار كرا و ئێستاكه‌ش بێسه‌روشوێنه.
شاهیدحالێك به‌كوردیو راگه‌یاند كاتژمێر چوار و نیوی ئه‌مرۆ له به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ له شاری هه‌ولێر هێرش كرایه سه‌ر كه‌مالی سه‌ید قادر و بریندار كرا‌و بۆ شوێنێكی نادیار گو‌استرایه‌وه.
شاهیدحالێكه وتیشی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مالی سه‌ید قادر به جلی مه‌ده‌نیبوون و رێگر بوون له هه‌ر كه‌سێك بۆ وێنه‌گرتنی هێرشكردنه سه‌ر كه‌مالی سه‌ید قادر.
زانیاریه‌كان كوردی‌و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌تا به ته‌ماته هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌مالی سه‌ید قادر، دواتر به شه‌ق و بۆكس لێیان داوه، ئه‌مه له كاتێكدابووه كه هێزه‌كان پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه بوونه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بكه‌ن
د.كه‌مالی سه‌ید قادر، خوێندنی باڵای له‌بواری یاسا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردووه، چه‌ند سالێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ئه‌مسالیش خۆی كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.
ح.ج
348