به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویوزاره‌وه له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به شاری هه‌ولێر شه‌ڕ له‌نێوان دانیشتوانی دوو گونددا دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك ده‌كوژرێت.
رزگار محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای خه‌بات به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له‌نێوان دانیشتوانی دوو گوندی قه‌زاكه‌دا دروست بووه.
رزگار محه‌مه‌د وتی: "شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دانیشتوانی هه‌ردوو گوندی گرده‌ڕه‌شه و كه‌له‌كی كۆن بووه كه سه‌ر به عه‌شره‌تی ههركین".
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه به خه‌ندانی وت: "له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا كه‌سێك كوژراوه"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تائێستا ژماره‌ی برینداره‌كان نه‌زانراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چه‌كی قورس له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌كارهاتووه و شه‌ڕه‌كه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌ویوزار بووه.
روونیشیكرده‌وه كه له ئێستادا هێزه‌كانی ئاسایش له ناوچهكهدان و شه‌ڕه‌كه راگیراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه شه‌ڕ له‌نێوان دانیشتوانی ئه‌و گونده‌دا دروست ده‌بێت، پێشتریش چه‌ندین جار به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویوزاره‌وه شه‌ڕ له‌نێوانیان دروست بووه