جگه له‌و كامێرانه‌ی ئێستا له شاری هه‌ولێر بۆ چاودێریی خێرایی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگاكان هه‌ن، بڕیاره پێنج هه‌زار كامێرای تر له‌رێگای كۆمپانیایه‌كی بیانی دابنرێن و به ناوه‌ندێكی كۆنترۆڵه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه فازل حاجی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ئه‌و كامێرانه له شوێن و شه‌قامه گشتیه‌كان جێگیر ده‌كرێن و له رێگای ناوه‌ندێكی تایبه‌ته‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی هاتوچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی ئۆتۆمبێل نابێت ، به‌ڵكو بۆ بواره‌كانی ئه‌منی و به‌رگریی شارستانی و سه‌رجه‌م سه‌رپێچیه‌كان به‌كارده‌هێنرێن ، روونیشیكرده‌وه: بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌كاتی ئێستا دیزاین و شوێنه‌كان دهشتنیشكران، كامێراكانیش له‌رێگای كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی دابین ده‌كرێن.
پێشتریش به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو به‌هۆی كه‌میی كامێراكانی چاودێریی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له شاری هه‌ولێر، له‌ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتۆچوو 300 كامێرای تر دابین ده‌كات كه ئه‌مجاره بهسستهمێكی پێشكه‌وتوو كارده‌كات و ده‌توانرێ له‌سه‌ر شه‌قام و ناو ئۆتۆمبێله‌كانی هاتوچۆ به‌كار بهێندرێن ، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌هۆی گرنگی ئه‌و كامێرانه له به‌رنامه‌ماندایه به‌شێكی تایبه‌ت له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ كامێرای چاو‌دێر بكه‌ینه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌ساڵی 2012، له‌كۆی 207هه‌زار و 884 سه‌رپێچیی هاتوچۆ ، 141هه‌زار و 946 سه‌رپێچی، به‌هۆی خێرا لێخوڕینه‌وه بووه