ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند به‌هۆی شه‌ره قسه و پێكدادانی نێوان به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و كوتله‌ی ئه‌حرار كه هه‌ردوو كوتله‌كه شیعه‌ن، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی به كراوه‌یی بۆ سبه‌ینێ دواخست.
ئاڵا تاڵه‌بانی به ئێن ئارتی وت: پاش ئه‌وه‌ی كوتله‌ی عێراقیه داوایه‌كی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد بۆ دروست كردنی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له وته‌كانی ئه‌حمه‌د عه‌لوانی په‌رله‌منتاری عێراقیه و، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواكه‌ی خسته ده‌نگ دانه‌وه، بهلاَم ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه و داوای سزادانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یان كرد.
ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی وتیشی، به‌هۆی ده‌نگدانی به‌شێك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌حرار به داواكه‌ی عێراقیه، په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا كوتله‌ی ئه‌حراریان به، لایه‌نگری عێراقیه تۆمه‌تباركرد.
به وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان، هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌شێك له داواكاری خۆپیشانده‌ران و بابه‌تی تر له‌گه‌ڵ عێراقیه‌دا هاوران، به‌ڵام له هه‌ندێك بابه‌تی تردا وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ضواری تیرۆر و هه‌ڵگرتنی حوكمی له سێداره‌دان له گه‌ڵ عێراقیه‌دا هاورانین.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق ده‌ستی پێكردووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه، په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، بهلاَم تا ئێستا لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێكه‌وتنێك.