lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: حه‌ویجه: دوو كرده‌وه‌ی خۆكوژی 13 كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه 2013-07-12, 10:47 am | |
| [img(12px,12px)] [/img] به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو كه خۆكوژێك لێیدهخوری له نزیك باره‌گای فه‌وجێكی سوپای عیراق له قه‌زای حه‌ویجه دوو كوژراون و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون له په‌لامارێكی تیرۆریستی‌دا بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی سه‌حوه‌ی عه‌باس-یش (3) ئه‌ندامی سه‌حوه كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه (11ی ته‌مموزی 2013)، كه‌سێكی خۆكوژ كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی جۆری كیای بارهه‌ڵگری لێده‌خوری، خۆی له نزیك باره‌گای فه‌وجی یه‌كی لیوای 15ی سه‌ربه فیرقه‌ی 12 له قه‌زای حه‌ویجه ته‌قاندۆته‌وه‌و به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان دوو سه‌ر باز كوژراون و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای حه‌ویجه رایگه‌یاند هه‌ر ئه‌مشه‌و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو په‌لاماری خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی سه‌حوه‌یان له نزیك گوندی تارقییهی سه‌ربه ناحییه‌ی عه‌باسی داوه‌و له ئه‌نجدامدا سێ ئه‌ندامی سه‌حوه‌ی عه‌باسی كوژراون .
| |
|