به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی مه‌ركه‌زه‌كانی پۆلیس له ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی شاری كه‌ركوك، له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و شاره‌دا 15 كوژرا‌و 147 بریندار هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی به پشتبه‌ستن به ئاماری مه‌ركه‌زه‌كانی پۆلیس ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، كه له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌می شاری كه‌ركوك، كه له شه‌قامی ئه‌تڵه‌س روویدا، 12 هاوڵاتی كوژران و 130 هاوڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌مدا كه له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆنی كه‌ركوك روویدا، 3 كوژرا‌و 17 برینداری لێكه‌وته‌وه، كه یه‌كێك له برینداره‌كان محه‌مه‌د كه‌مال، به‌پرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
لای خۆیەوە عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری (خەندان) ئامادەی بوو رایگەیاند: تەقینەوەكەی بەردەم بارەگەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی خۆكوژییەوە بووەو زیاتر لە 500 كیلۆگرام TNT پێ بووە.
راشیگەیاند: زۆرینەی ئەو كەسانەی كە بەر تەقینەوەكەی بەردەم پارتی كەوتوون ئەو كەسانەبوون كە پاسەوان و كادیری ئەو بارەگایەبوون.