كۆمه‌ڵێك پزیشكی كه‌نه‌دی ئێستا له هه‌وڵی دروستكردنی بهرنامهیهكدان كه بكرێته ئامێری مۆبایله‌وه, كه له ڕێی وێنه گرتنی تیشكیهوه, ئه‌گه‌ری توشبونی ژنان به شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان دیاری ده‌كات.
پزیشكه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌م پرۆگرامه نوێیه له‌و جێگایه‌نه‌دا به‌كاربهێنرێت كه دووره ده‌ستن و پزیشكی پسپۆڕی له‌هه‌موو بواره‌كاندا لێ نییه, به تایبه‌ت له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و كیشوه‌ری ئه‌فریقادا.
له ڕێی ئه‌م پرۆگرامه‌وه ژنه‌كه وێنه‌ی تیشكی بۆ سكی خۆی ده‌گرێت و پاشان له ڕێی مۆبایله‌كه‌یه‌وه بۆ پزیشكی پسپۆڕی ده‌نێرێت, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبونی به شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان ده‌ست نیشان بكات.
به پێی دواین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی, ژماره‌ی توشبوان به شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان له كیشوه‌ری ئه‌فریقادا 10 هێنده‌ی وڵاتانی تره و, ساڵانه‌ش زیاتر له 50 هه‌زار ژن به‌و نه‌خۆشییه له‌و وڵاتانه‌دا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.