فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراق رایگه‌یاند له پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌منیدا له‌باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك فه‌رمانده‌ی "سوپای عێراقی ئازاد" ده‌ستگیركراوه.
لیوا روكن محه‌مه‌د سه‌عید فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراق به "سۆمه‌رییه نیوز" ی راگه‌یاند ئێواره‌ی دوێنێ هێزێكی فیرقه‌كه‌یان له ناحیه‌ی ریاز توانیویه‌تی فه‌رمانده‌ی "سوپای عێراقی ئازاد" ده‌ستگیربكات.
رونیشیكردووه‌ته‌وه هه‌ر له‌و پڕۆسه‌یه‌دا هێزه‌كانیان زانیاری گرنگیان ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر "سوپای عێراقی ئازاد" و پێكهێنانی یه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و كه‌سه پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ده‌روازه‌ی "ره‌بیعه" ه‌وه هاتووه‌ته عێراق و پڕۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ورد به‌ڕێوه‌چووه‌و دوای ده‌ستگیركردنیشی ئه‌و كه‌سه بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌منی گوازراوه‌ته‌وه.
له ساڵی (24 كانونی دووه‌می 2013) هێزه‌كانی پۆلیس چه‌ند نوسراوێكی گروپێكی چه‌كداریان دۆزیه‌وه كه ناوی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی تێدابوو به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان سوپایه‌ك به‌ناوی "سوپای عێراقی ئازاد" جموجۆڵی ده‌ستپێكردبوو بۆ كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه.