[img]
[/img]
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كانی جه‌له‌ولا، كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا، به‌ڵام سوپای عیراق رێگرییان لێده‌كه‌ن و ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن.
رائید شۆڕش عه‌لی، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ی ئازاری 2013) كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی دانیشتووی گونده‌كانی (خدران، نێرگز، نارێن و بژار ) سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په، كه‌وتنه‌ڕێ بۆ شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانی هه‌ینی شارۆچكه‌كه، بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له رێگه‌ی نێوان قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق له نزیك بازگه‌ی (نارێن) كه بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شه له نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی گه‌رمیان، رێگرییان لێده‌كرێت، وتیشی: "هێزه‌كانی سوپای عیراق داوایان له پۆلیسی گه‌رمیان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و بازگه كردووه هاوكارییان بكه‌ن له رێگریكردنی ئه‌و هاوڵاتییانه، به‌ڵام پێیان راگه‌یندراوه، كه ئه‌وان به‌شدارنابن له‌و جۆره هه‌وڵانه".
وه‌ك وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، خستییه‌ڕوو، دواتر هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای عیراق، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ترساندنیان و رێگری لێكردنیان، وتیشی: "تائێستا رێگه‌نه‌دراوه ئه‌و هاوڵاتییانه به‌ڕێبكه‌ون بۆ شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كان".