[img]
[/img]
خه‌ندان ـ ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ی حوزه‌یرانی 2013) یه‌كه‌م هاوڵاتی له شاری هه‌ولێر فۆرمی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم وەرگرت .
له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، د. كه‌مال سه‌ید قادر، نوسه‌ر و كه‌سایه‌تی دیار، نوسیویه‌تی: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه‌و وه‌ك یه‌كه‌م هاوڵاتی فۆرمی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم وەرگرتوه.
ئه‌مڕۆ 8/6، وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن له كۆمیسیۆن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌مال سه‌ید قادر نوسه‌ر خۆی فۆرمی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم وەرگرتوه.
كه‌مال سه‌ید قادر به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆكاندیدكردنم بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم فۆرمی خۆكاندیدكردنه‌كەم وه‌رگرتوه‌و له چه‌ند رۆژی داهاتوش فۆرمه‌كه ده‌گه‌رێنمه‌وه و به‌ره‌سمی ناوی خۆم بۆ ئه‌و پۆسته له كۆمیسیۆن تۆمارده‌كه‌م".
زێبار سه‌عید، به‌رپرسی هۆبه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان و یاسایی له نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: دكتۆر كه‌مال ناوی خۆی تۆمار نه‌كردووه‌و ته‌نها فۆرمی وه‌رگرتووه، چونكه ناوی خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له نوسینگه‌كانی كۆمیسیۆن نییه و ته‌نها له ده‌سته‌ی باڵا ناو تۆمار ده‌كرێت.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 21ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش د. كه‌مال سه‌ید قادر، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س فۆرمی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم وەرگرتوە