lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: سەرۆكی هەرێم لەسەر 6 گیراوەكەی گۆران دێتە دەنگ 2014-05-04, 3:30 pm | |
| [img(12px,12px)] [/img] سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستگیركردنی ژمارەیەك هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دەستگیركردنی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لەبەيان نامەیەكدا رایدەگەیەنێت ، لە هەموو دۆخێكدا پێویستە مافی هاوڵاتی بوونی خەڵكی پارێزراو بێت .
لەو بەیان نامەیەشدا هاتوە" بەر لە دەرچوونی بڕیاری دادگا لەبارەی هەر گومانلێكراوێك نابێ وەك تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. وە لەو بەیان نامەدا هاتوە دەبوایە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لەبوونی حاڵەتێكی وەها ئاگادار بكرێتەوە و كۆمیسیۆن بڕیار بدات كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتەدا بكرێت،
دەقی راگەیەنراوەكە" شەوی 2 لە سەر 3ـی ئایاری 2014 ژمارەیەك هەڵسوڕاو و چاودێری بزووتنەوەی گۆڕان لە نزیك بنكەیەكی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە شاری سلێمانی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كران و پاشان لە تەلەفزیۆنەكانی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان وێنە و دانپێدانەكانیان بڵاو كرایەوە. دەبوایە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لەبوونی حاڵەتێكی وەها ئاگادار بكرێتەوە و كۆمیسیۆن بڕیار بدات كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتەدا بكرێت چونكە ئەوە لە چوارچێوەی سەلاحیاتی كۆمیسیۆنە كە بڕیار بدات كێ و چ لایەنێك پێشێلكاری كردووە و دەزگە ئەمنییەكانیش پێویستە پابەندی بڕیار و ڕێوشوێنەكانی كۆمیسیۆن بن.
داوا لە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەین بە پێی یاسا و ڕێوشوێنەكانی خۆیان ڕێگە نەدەن هیچ جۆرە پێشێلكارییەك بەرانبەر دەنگی هاووڵاتیان و چاودێرانی لایەنە سیاسییەكان ئەنجام بدرێت. لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە دەبێ ڕەچاوی ئازادیی كاركردنی هەموو ئەو چاودێرانە بكرێت كە بە ئاگاداریی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە لایەن حزبەكانیانەوە بۆ ئەركی چاودێریكردن لە كاتی هەڵبژاردن و جیاكردنەوە و ڕاگەیاندنی دەنگەكان ڕاسپێردراون.
جگە لەوەیش لەهەموو دۆخێكدا پێویستە مافی هاووڵاتیبوونی خەڵكیش پارێزراو بێت و بەر لە دەرچوونی بڕیاری دادگە لەبارەی هەر گومانلێكراوێك نابێ وەك تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. داوا لە گشت لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕاگەیاندنەكانیان دەكەین بە پەرۆشی و هەست بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و كار بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بكەن و ڕێگە لە هەر هەوڵێك بگیرێت كە دەبێتە هۆی شێواندنی پێگە و ناوبانگی هەرێمی كوردستان
| |
|