lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: خانه‌قین: ژماره‌ی باخه سووتاوه‌كان گه‌یشته (150) باخ 2013-07-12, 10:50 am | |
| " /> [color:1cf1=#ff3333[size=12:1a89][size=18 ]]نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 11ی ته‌مووز) باخێكی دیكه‌ی شاری خانه‌قین ئاگری تێبه‌ردرا، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش نیگه‌رانن له سووتاندنی باخه‌كان، داواش ده‌كه‌ن رێگه له گڕتێبه‌ردانی ئه‌و باخانه بگیرێت، یان به‌رپه‌رسان ده‌ست له پۆسته‌كانیان بكێشنه‌وه.
سه‌لام عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی خانه‌قین، كه لیژنه‌كه‌یان له ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێكهاتووه، بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند :" نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ باخێكی دیكه‌ی شاره‌كه‌مان گڕی تێبه‌ردرا‌و به‌په‌له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ئاگره‌كه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ماوه ماوه باخێك یان دوو باخ پێكه‌وه ئاگریان تێبه‌رده‌بێت، وتیشی :" تا ئێستا نزیكه‌ی (150) حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له باخه‌كانی خانه‌قین كه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیمان".
ئه‌و چالاكوانه مه‌ده‌نییه، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، له‌سه‌ر ئاگرتێبه‌ردانی باخه‌كانی خانه‌قین، تائێستا كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه، وتیشی :" ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، كه مه‌به‌ست له سووتاندنی باخه‌كان ئه‌وه‌یه، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بكرێنه شوێنی نیشته‌جێبوون، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌روه‌ت‌و سامانی ناوچه‌كه‌و ژینگه‌كه‌شی، بۆیه داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ین، یان رێگه له گڕتێبه‌ردانی باخه‌كان بگرن، یان ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه له پۆسته‌كانیان[/size][/size]". | |
|