پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (6/2) له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له قه‌زای خانه‌قین گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك رووفاتی تێدایه.
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای خانه‌قین "له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بناغه‌ی خانوویه‌كدا له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه ئێسك و پروسكی مرۆڤی تێدا بووه".
وتیشی: هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و رووفاتانه‌ی له گۆڕهكهدان چه‌ندن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ئێستادا تیمی پشكنین له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه روونبكرێته‌وه.
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن رایگه‌یاند"له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراقه‌وه‌و به‌هۆی ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی زیاتری ناوچه‌كه، چه‌ند جارێكی تر و له شوێنی جیاوازداو له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بناغه‌ی خانوو و پرۆژه‌كاندا گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه. وتیشی "مێژووی زۆربه‌ی ئه‌و رووفاتانه بۆ ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێنه‌وه".