توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی باس له‌وه ده‌كات كه به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون ده‌بێته هۆی پاراستنی خانه‌كانی پێست و نیشانه‌كانی پیربوون دواده‌خات.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر نۆزده هه‌زار ژن و پیاو ئه‌نجامدراوه, توێژه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و جۆری خۆراكی ئه‌و كه‌سانه‌و ماوه‌ی به‌ركه‌وتنیان به تیشكی خۆر كردووه.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به خواردنه‌كانیاندا زه‌یتی زه‌یتون و ئه‌و زه‌یتانه به‌كارده‌هێننن كه ترشه چهورییهكانیان تێدایه, پێستیان ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌یه و دره‌نگتر نیشانه‌كانی پیرییان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات ئه‌و ترشه چه‌وریانه‌ی له زه‌یتی زه‌یتوندا هه‌ن واده‌كه‌ن پێست ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بێت و جوانتر ده‌ربكه‌وێت.
داواش له‌و كه‌سانه كراوه كه حه‌ز به خواردنی زه‌یتی زه‌یتون ناكه‌ن, جۆره‌كانی تری زه‌یتی ڕووهكی به‌كاربهێنن