[img]
[/img]
له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی (جۆرج بوش) له شاری هیوستن-ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هاوڵاتییه‌ك چه‌ند فیشه‌كێك ده‌ته‌قێنێت و له رووداوێكی دیكه‌شدا منداڵێك خوشكێكی خۆی ده‌كوژێت.
ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه: هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكایی له‌نزیك خاڵێكی پشكنینی فڕۆكه‌خانه‌ی (جۆرج بوش) له شاری هیوستن، چه‌ند فیشه‌كێكی ته‌قاندووه‌و هێزه‌كانی پۆلیس فڕۆكه‌خانه‌ش به‌ته‌قه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌شكرد: دوای ته‌قه‌كردنه‌كه، ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریكاییه، فیشه‌كێك به‌خۆیه‌وه ده‌نێت و ده‌ستبه‌جێ گیانله‌ده‌ست ده‌دات، هه‌ر له‌و رووداوه‌شدا و به‌هۆی ته‌قه‌كردنی ئه‌و كه‌سه‌وه، لانی كه‌م دوو كه‌سی دیكه برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش، به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی (جورج بوش)، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی راگرت و ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و ناشزانرێت هۆكاری ئه‌و ته‌قه‌كردنه چی بووه.
له رووداوێكی دیكه‌شدا له ولایه‌تی (كنتاكی) ئه‌مریكا، منداڵێكی پێنچ ساڵان به‌و تفه‌نگه راسته‌قینه‌یه‌ی كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌دیاری بۆی هاتبوو، خوشكه دووساڵانهكهی خۆی به هه‌ڵه و نه‌زانیی خۆی كوشت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند: چه‌كه‌كه له جۆری (22 لۆنگ رایفڵ) بووه كه چه‌كێكی راسته‌قینه‌ی تایبه‌ت به منداڵانه، منداڵه‌كه‌ش یاریی به چه‌كه‌كه كردووه‌و به‌هه‌ڵه ئه‌و فیشه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچووه كه خوشكه دوو ساڵانه‌كه‌ی پێ كوشتووه.
دیارده‌ی هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌ك له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كێشه‌ی زۆری به‌دواوه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته ره‌تیكرده‌وه یاسای هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌ك توندتر بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له كۆتایی ساڵی رابردوو، كوشتارگه‌یه‌ك له خوێندنگای (نیوتاون)ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته روویدا و به‌هۆه‌یه‌وه 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.