به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی ڕووی له هه‌رێم كردووه چڕتر ده‌بێته‌وه‌و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش سبه‌ی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌فر ده‌بارێت "به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی".
فازیل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌كاله‌ت، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: له‌نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی ڕووی له‌هه‌رێم كردووه چڕتر ده‌بێته‌وه‌و پله‌كانی گه‌رما بۆ ئاستێكی نزمتر داده‌به‌زێت.
وتیشی: "دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌فرده‌بارێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان و پارێزگای سلێمانی، ئه‌م كاریگه‌رییه‌ش تا نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌مێنێته‌وه".
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارین، فازیل ئیبراهیم روونیكرده‌وه، كه له 24 كاتژمێری رابردوودا له سلێمانی 17.2 ملم باران باریوه، له پارێزگای هه‌ولێر 3.5ملم، له پارێزگای دهۆك-یش 33ملم‌و له زاخۆ 26 ملم باران باریوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین و نزمه پاڵه‌په‌ستۆ ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و به‌ڕێژه‌ی جیاواز باران باریوه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێم به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو رێژه‌ی باران له‌مساڵدا زیادی كردووه.