خه‌ندان ـ هه‌ستیار
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، پیاوێكی ته‌مه‌ن 47 ساڵان له سلێمانی ده‌كوژرێت و دوای حه‌وت سه‌عاتیش له روودانی كوشتنه‌كه، بكوژه‌كه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی : دوێنێ چوارشه‌ممه 6-2-2013، له گه‌ڕه‌كی شێخان نزیك سه‌نته‌ری بۆڵینگ له سلێمانی، ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك ده‌كرێت و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ستده‌دات.
راشیگه‌یاند: دوای حه‌وت سه‌عات له ئه‌نجامدانی رووداوه‌كه و به هاوكاریی ئاسایشی سلێمانی و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ، توانرا بكوژه‌كه ده‌ستگیربكرێت.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: "كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌و بكوژه‌كه له دایكبووی ساڵی 1993 و كوژراوه‌كه‌ش له ساڵی 1966 له دایكبووه".
ئه‌و كوڕه چووه‌ته داوای كچی ئه‌و ماڵه، به‌ڵام باوكی كچه‌كه رێگربووه له‌وه‌ی كچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا هاوسه‌رگیریی بكات، بۆیه ئه‌و كوڕه‌ش هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌و باوكی كچه‌كه‌ی كوشتووه.