[img]
[/img]
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسلامی راسته‌قینه ده‌بێت ئیسلامێكی رادیكاڵ بێت، هه‌ركه‌سێك به‌نیه‌تی پاك‌و ته‌نها له‌پێناو ره‌زامه‌ندی خودادا بچێت بۆ سوریا‌و دژ به "به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و تاغوته خوێنڕێژه" بجه‌نگێت ئه‌گه‌ر كوژرا شه‌هیده.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (ئاوێنه)دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، دڵشاد گه‌رمیانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت:"ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئێستا له كوردستانه‌وه روو له سوریا ده‌كه‌ن بۆ جیهاد و شه‌ڕ كردن، به‌جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌یه به هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیش نه‌بن، ئه‌و گه‌نجانه هیچ نه‌بێت دۆست‌و لایه‌نگرو كهسو كاری ئه‌و خه‌ڵكه ئیسلامییه‌ن، پێویست بوو لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به‌گرنگییه‌كی زیاتره‌وه دیراسه‌ی وه‌زعی سوریایان بكردایه، رۆژانه ئه‌و خه‌ڵكه موسڵمانانه به‌ناڕه‌واو به‌شێوه‌ی وه‌حشیگه‌ری ده‌كوژرێن".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه: گه‌نجێكی زۆری ئیسلامی پرسیاری چون و نه‌چونیان لێ ده‌كات، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێكی شه‌رعی ئیقناعهتكهرمان پێ بێت بابه‌ته‌كه‌ش بابه‌تێكی شه‌رعی گه‌وره‌یه". به‌ڵام به‌قه‌ناعه‌تی گه‌رمیانی"هه‌ركه‌سێك بچێت بۆ سوریا دژ به به‌شار ئه‌سه‌د بجه‌نگێ كه كوژرا شه‌هیده".