نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رادیۆی كۆمه‌ڵ له سلێمانی به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگرده‌گرێت و به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆكه، زیانێكی مادیی زۆریشی به ئیزگه‌كه گه‌یاندووه.
یاسر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی كۆمه‌ڵ له سێمانی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ی كانونی دووه‌م) به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه له‌یه‌كێك له ستۆدیۆكاندا ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه "به‌شێكی زۆری بیناكه سووتاوه‌و زیانی مادیی زۆرمان پێ‌گه‌یشتووه".
وتیشی"زیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نزیكه‌ی 50 هه‌زار دۆلار ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كیش په‌خشی رادیۆكه‌مان وه‌ستاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌دوای په‌یوه‌ندیكردنمان به تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌ستبه‌جێ توانییان بگه‌نه شوێنی رووداوه‌كه‌و كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.