ew R[color=green]oman]n]ont= Andalus]شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا 48 ئێرانی ئازاد ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی دوو هه‌زار و 130 زیندانی مه‌ده‌نی، كه له‌ناویاندا هاوڵاتی توركیشی تێدایه، ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمیی ئێران-یش هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، له ماوه‌یه‌كی كورتدا و بهناوهندگیری رێكخراوی هاریكاری مرۆیی (IHH) هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا 48 ده‌سگیركراوی ئێرانی‌یان ئازاد كردووه، كه پێشتر ده‌ستگیركرابوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دوو هه‌زار و 130 زیندانیی مه‌ده‌نی ئازاد كردووه كه له‌ناویاندا هاوڵاتی توركیشی تێدایه.
بولند یهڵدرام، سه‌رۆكی رێكخراوی هاریكاری مرۆیی توركی (IHH) به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: ئه‌و كاره دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له هه‌وڵه‌كانیان له‌و پێناوه‌دا دێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به‌رده‌وامیی پێبده‌ن، به‌و پێیه‌ی ئاڵوگۆڕی گیراوان شتێكی باش و مرۆییه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوز-یش ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمیی ئێران هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
[/font][/font]