قایمقامی قه‌زای كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه پسووڵه‌ی ژماره (17)ی نه‌وت به‌سه‌ر خێزانه‌كانی سنووری گه‌رمیان دابه‌شده‌كرێت‌و بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت به هه‌ر خێزانێك، كه فۆرمی خۆراكی له‌سه‌ر قه‌زای كه‌لار‌و كفری‌و ناحییه‌كانی بێت.
جه‌لال شێخ نوری، قایمقامی قه‌زای كه‌لار، له لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند :"به‌م نزیكانه پسووڵه‌ی ژماره (17)ی نه‌وت بۆ خێزانه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌گاته نووسینگه‌ی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی كه‌لار‌و له رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه، دابه‌ش ده‌كرێت".
قامیقامی قه‌زای كه‌لار، وتیشی :"بۆ هه‌ر خێزانێك كه فۆڕمه‌كه‌ی كه‌لار یان كفری و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بێت، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت به بێ به‌رامبه‌ر".
ئه‌وه‌شی ته‌ئكیدكرده‌وه، كه به‌م نزیكانه پسووڵه‌كان ده‌گاته ده‌ست نووسینگه‌ی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی كه‌لار، وتیشی:" پسووڵه‌كان دابه‌شده‌كرێن‌و دوای ئه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن نه‌وت بگات به به‌نزینخانه‌كان، بۆ دابه‌شكردنی".