[color=red][font= diwani][color:7bb6=blu[color=blue]e] دوای رۆژێك له خۆخنكاندنی ژنێكی ته‌مه‌ن (19) ساڵ له شاری كه‌لار، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (22) ساڵ له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، ئه‌مڕۆ ملی خۆی به‌په‌تێك ههڵواسیو به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ملازمی یه‌ك كامه‌ران جاسم، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار، بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند :"ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (22) ساڵ له گوندی (ئیمام محه‌ممه‌د) سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، به په‌تێك خۆی ههڵواسیو به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا"
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه 13ی كانوونی دووه‌م) كاتژمێر (5:00) روویداوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌لار ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی توێكاریكردنی.
ملازم كامه‌ران، وتیشی:"هۆكاری خۆههڵواسینهكهی ئه‌و گه‌نجه نه‌زانراوه، كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستگیر نه‌كراوه".
به‌پێی زانیارییه‌كان، گه‌نجه‌كه له‌دایكبووی ساڵی 1991هو ناوی (ح. ق. ق ) كاسبی كردووه‌و ژنی نه‌بووه، وتیشی:"پۆلیسی خانه‌قین په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت".
خۆهه‌ڵواسینی ئه‌و گه‌نجه‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، دوای رۆژێك دێت له خۆهه‌ڵواسینی ژنێكی ته‌مه‌ن (19) ساڵ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌لار، كه ماوه‌ی حه‌وت مانگ بوو چووبووه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌شه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه پۆلیسه‌و له پارێزگای سلێمانی ده‌وام ده‌كات، به بڕیاری دادوه‌ر، ده‌ستبه سه‌ر كراوه.