لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له ئیداره‌ی گه‌رمیان ناوی 595 ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ دامه‌زراندن ئاشكراكرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندنی گه‌رمیانه‌وه ناوی 595 ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا بۆ دامه‌زراندن له بواری په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوره‌كه راگه‌یاندرا.
عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر، جێگری سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له گه‌رمیان له كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌م 595 میلاكه‌ی كه ئه‌مڕۆ راده‌گه‌یه‌نرێت 295 یان میلاكی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی سنورهكهیهو 300 یان له‌سه‌ر داوای سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌كو له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندێتی ناوچه‌كه به گوێره‌ی پێویست بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بۆ گه‌رمیان دابینكراوه.
وتیشی: له‌و ژماره میلاكه‌ی كه ئه‌مڕۆ راده‌گه‌یه‌نرێت 110 میلاكیان بۆ بواری په‌روه‌رده دانراوه و ئه‌وه‌ی دهمێنێنێتهوه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر ده‌رچوویه‌ك كه ناوی بۆ دامه‌زراندن نه‌هاتۆته‌وه له سبه‌ینێوه چوارشه‌ممه تا 30/11 ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
بو زياتر زانياري سة رداني ئة م بة يجة بكة
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=46634&Jor=1