خه‌ندان ـ سۆران كه‌ریم
سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار ئاشكرایكرد، له‌پاش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه‌ی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت، كه ئێستا ماوه‌ته‌وه‌و دابه‌شنه‌كراوه.
عه‌تا حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی شاره‌وانیی قه‌زای كه‌لار، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو تیروپشك بۆ ناوه‌كان كرا بۆ پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌و هاوڵاتیانه‌ی پێشتر فۆرمیان پڕكردۆته‌وه، له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ئه‌و یهكانهشی كه ماون دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا 144 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ماوه‌و به‌هۆی دروستبوونی هه‌ندێك كێشه‌وه دابه‌شكردنیان وه‌ستاوه.
عه‌تا حه‌مه ساڵح جه‌ختیكرده‌وه، به‌رده‌وامین له چاره‌سه‌ری كێشه‌كه و هه‌ركات كێشه‌كه چاره‌سه‌ركرا تیروپشكیش بۆ ئه‌و ژماره یه‌كانه‌ش ده‌كرێت كه ماوه‌ته‌وه.
كه‌لاری نوێ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه و ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری كه‌لار و نزیكه‌ی 1000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌ی ناوه‌كان: سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیان fبو زانياري زياتر - سة يري ئة وة بة يجة بكة - بو بنييني ناوة كانى
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=51232&Jor=1